سه‌رۆكایه‌تی داواكاریی گشتی له‌ئه‌نكه‌ره ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه بڕیاری ده‌ستگیركردنی
بۆ 249 كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌ركرد ئه‌وه‌ش به تۆمه‌تی
په‌یوه‌ندیان به بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ر به فه‌تحوڵا گولـله‌ن، كه ئه‌نكه‌ره
تۆمه‌تباری ده‌كات به‌وه‌ی له‌پشت هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ساڵی 2016ه‌وه بێت.
ئاوێنه: سه‌رۆكایه‌تی داواكاریی گشتی له‌ئه‌نكه‌ره ئه‌و 249 كه‌سه‌ی تۆمه‌تبار
كردوه به‌وه‌ی كه ساخته‌كاریان كردوه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كاندیدانی رێكخراوه‌كه
له تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی داواكاریی گشتی له ئه‌نكه‌ره له‌و
رێگه‌یه‌وه 275 كه‌س له‌و وه‌زاره‌ته دامه‌زرێنراون.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی ئاشكرایكردوه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ له 42 پارێزگا
ئۆپه‌راسیۆن بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و 249 كه‌سه ئه‌نجامدراوه‌و ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه
ئه‌نكه‌ره بوه‌و تا ئێستا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نكه‌ره‌وه 91
كه‌س له‌و گومانلێكراوانه ده‌ستگیركراون.