محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌وه‌ڵامی دۆناڵد
ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكادا ده‌ڵێت، هه‌رگیز هه‌ڕه‌شه له‌ئێران مه‌كه، هه‌وڵبده
رێزی بگره، ئه‌وه‌یان باشتره.
ئاوێنه: شه‌وی رابردو، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌تویتێكدا
نوسیبوی، ئه‌گه‌ر ئێران خوازیاری جه‌نگه، ئه‌وه به‌مانای به‌ڕه‌سمی كۆتاییهاتنی
ئێرانه، هه‌رگیز جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه له‌ئه‌مریكا مه‌كه‌ن.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له‌وه‌ڵامی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی
ترامپ-دا رایگه‌یاند"ئێرانییه‌كان هه‌زاران ساڵه سه‌ربه‌رزانه به‌رگریان
كردوه‌و له‌كاتێكدا ده‌ستدرێژیكاران له‌ناوچون. تیرۆری ئابوری و هه‌ڕه‌شه‌ی
جینۆساید، كۆتایی به ئێران ناهێنێت.
وتوشیه‌تی"ترامپ، به هاندانی تیمی ب، ئومیدی ئه‌وه‌ی
هه‌یه شتێك به ده‌ستبهێنێت كه ئه‌سكه‌نده‌رو جه‌نگیز خان و ده‌ستدرێژیكارانی
دیكه له‌به‌ده‌ستهێنانیدا سه‌ركه‌وتو نه‌بون."
"تیمی ب"، ئاماژه‌یه بۆ جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
ئه‌مریكا، محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعودیه، محه‌مه‌د بن زاید شازاده‌ی
جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كه زه‌ریف
پێشتر ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی بۆ به‌كارهێناون.
زه‌ریف وتوشیه‌تی"هه‌رگیز هه‌ڕه‌شه له ئێران مه‌كه. رێزگرتنی تاقی
بكه‌ره‌وه، ئه‌مه‌یان باشتره."