هه‌په‌گه كوژرانی نۆ سه‌ربازی توركیای له‌چه‌ند
چالاكییه‌كی گه‌ریلادا له‌باكوری كوردستان راگه‌یاندو ده‌شڵێت، چه‌ند سه‌ربازێكی
دیكه‌ش برینداربون.
ئاوێنه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ(دوشه‌ممه)، ناوه‌ندی ناوه‌ندی
ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل(هه‌په‌گه) له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند،
رۆژی 18ی ئه‌م مانگه گه‌ریلا له‌ناوچه‌ی گوندكره‌مۆ-ی بناری چیای جودی له شرنا‌خ چالاكییه‌كیان دژ به ئۆپه‌راسیۆنێكی سوپای
توركیا ئه‌نجامداوه و له ئه‌نجامدا پێنج سه‌ربازی دوژمن كوژران و
چەندین سه‌ربازیش بریندار بون و گه‌ریلا بێ زیان گه‌ڕاوته‌وه شوێنه‌كانی خۆی.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه رۆژی 11ی ئه‌م مانگه گه‌ریلا له‌نێوان ناوچه‌ی
"گێخیا چه‌ولیك" و ناوچه‌ی "پولومور"ی دێرسیم له سێ قۆڵه‌وه
هێرشیان كردۆته سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی سوپای توركیا‌و له‌و چالاكییه‌دا دو سه‌رباز كوژراون
و سێ سه‌ربازیش برینداربون.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"هه‌ر له‌و چالاكییه‌دا هه‌ڤاڵمان
شیلان (زیلان ته‌ك) له به‌رانبه‌ر دوژمن قاره‌مانانه شه‌ڕی كردوه و شه‌هید بوه."
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه"له هه‌مان ڕۆژدا '١١ی مانگ'
هێزه‌كانمان چاودێری یه‌كینه‌یه‌كی دوژمنیان كردوه و له‌نزیكه‌وه لێیان داوه، له‌م
چالاكییه‌شدا دو سه‌رباز كوژراون و دوی دیكه‌ش بریندار بون، دوای چالاكییه‌كه سوپای
توركی داگیركه‌ر به كۆپته‌ر سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كانی له ناوچه‌كه ده‌رخستوهتەوە،.
له‌م چالاكییه‌دا هێزه‌كانمان به‌سه‌لامه‌تی له ناوچه‌كه كشاونه‌ته‌وه."
هه‌په‌گه ئاشكراشیكردوه كه رێكه‌وتی ١٣ی ئەم مانگە
فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و كۆپته‌ره‌كانی سوپای توركیا چەند ناوچه‌یه‌كیان بۆردومان كردوه،
له‌م بۆردومانانه‌دا دو هه‌ڤاڵیان شه‌هید بون كه دواتر ناسنامه‌یان ئاشكرا ده‌كه‌ن.