فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه،
رایگه‌یاند ته‌نها له‌ماوه‌ی دو رۆژدا 184 په‌نابه‌ر له‌سنوری نێوان توركیا-یۆنان
ده‌ستگیركراون كه په‌نابه‌ریی عێراقی زۆریان تێدایه.
ئاوێنه: فیدراسیۆنه‌كه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی
ده‌ست ئاوێنه كه‌وتوه رایگه‌یاند، له‌ڕۆژی 19/5/2019 تا ئەمرۆ 20 20/5/2019 واته
ته‌نها له‌ماوه‌ی دو رۆژدا لە ئیزمیر و ناوچەی چەشمەی سەربە شاری ئیزمیر 126 پەنابەر
لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی و جەندرمەی تورکیاوە ده‌ستگیركراون.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌له‌مێكی په‌نابه‌ران
به 28 په‌نابه‌ره‌وه كه به‌ره‌و پۆنان به‌ڕێكه‌وتبو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و
هه‌روه‌ها له‌ناوچه‌ی ئایڤاجیكی سه‌ر به شاری چاناكالێ 34 په‌نابه‌ری دیكه ده‌ستگیركراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه پەنابەرەکان زۆربەیان عێراقی،
فەلەستینی، سوری و په‌نابه‌ری چه‌ند وڵاتێكی دیکە بون.