کار بۆ زیادكردنی بڕی بەرھەمھێنانی نەوتی کەرکوک دەکرێت
  2019-05-20       557       

ئەحمەد عەسکەری، سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، رێککەوتن لەنێوان وەزارەتی نەوتی عیراق و کۆمپانیای (بی پی) بەریتانی کراوە بۆ فراوانکردنی بەرھەمی نەوتی کەرکوک.

ئاوێنه‌: ئەحمەد عەسکەری، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، به‌ میدیای یه‌كێتی راگه‌یاند بەجێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە و ھەڵکەندنی بیری نەوتی نوێ و چاکكردن و فراوانکردنەوەی بیر و کێڵگە کۆنەکانی کەرکوک، ئاستی بەرھەمی نەوتی کەرکوک زیاد دەکات.

به‌پێی قسه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئەگەركاری فراوانكردن له‌کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوکدا بکرێت، دەتوانرێت ئاستی نەوت لەکۆمپانیای نەوتی باکور بگاتە ملیۆنێک بەرمیل لەرۆژێکدا.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×