ئا: ئاوێنه
پاش ئه‌وه‌ی ترامپ له‌تویتێکدا وتی "ئه‌گه‌ر ئێران به‌دوای شه‌ڕا بگه‌ڕی، ئه‌وه مانای به‌ڕه‌سمی كۆتاییهاتنییه‌تی"، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌تویتێکدا وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی "ئه‌سكه‌نده‌رو جه‌نگیز خان‌یش له‌ده‌ستدرێژکردنه سه‌ر ئێران‌دا سه‌ركه‌وتو نه‌بون".
دۆناڵد ترامپی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له‌نوێترین تویتیدا ئێرانی ئاگادار کرده‌وه که هه‌رگیز جارێکی‌تر هه‌ڕه‌شه له‌ئه‌مه‌ریکا نه‌کات، ئه‌و وتی " ئه‌گه‌ر ئێران خوازیاری جه‌نگه، ئه‌وه به‌مانای به‌ڕه‌سمی كۆتاییهاتنی ئێرانه".
هاوکات سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له‌چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی فۆکس نیوز رایگه‌یاند "شه‌ڕمان نا‌وێ له‌گه‌ڵ ئێران، به‌ڵام رێگه‌ناده‌ین که ئێران چه‌کی ئه‌تۆمی به‌ده‌ستبهێنێت".
ترامپ راشیگه‌یاند "ئێران ده‌ستی هه‌یه له‌کێشه‌و ئاژاوه‌ی 15 ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا".
ئه‌م تویت‌و لێدوانه‌ی ترامپ به‌دوای ئه‌وه‌دا هات که رۆژی یه‌کشه‌ممه به‌کاتوێشا هێرش کرایه سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا.
له‌کاردانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌تویته‌که‌ی ترامپ، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌تویتێک وه‌ڵامی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی ترامپی دایه‌وه‌و رایگه‌یاند"ئێرانییه‌كان هه‌زاران ساڵه سه‌ربه‌رزانه به‌رگریان كردوه‌و ده‌ستدرێژیكاران له‌ناوچون. تیرۆری ئابوری و هه‌ڕه‌شه‌ی جینۆساید، كۆتایی به ئێران ناهێنێت. ترامپ، به هاندانی تیمی ب، ئومیدی ئه‌وه‌ی هه‌یه شتێك به‌ده‌ستبهێنێت كه ئه‌سكه‌نده‌رو جه‌نگیز خان و ده‌ستدرێژیكارانی دیكه له‌به‌ده‌ستهێنانیدا سه‌ركه‌وتو نه‌بون."
"تیمی ب"، ئاماژه‌یه بۆ جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعودیه، محه‌مه‌د بن زاید شازاده‌ی جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كه زه‌ریف پێشتر ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی بۆ به‌كارهێناون.
هاوکات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا. جێرمی هانت نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌گرژییه‌کانی نێوان ئه‌مه‌ریکاو ئێران ده‌ربڕی‌و هۆشداری ئه‌وه‌ی دا به‌کاربه‌ده‌ستانی ئێران که له‌په‌یامی ئه‌مه‌ریکا به‌باشی تێبگه‌ن‌و به‌که‌م نه‌یگرن. ئه‌و جه‌غتی له‌وه کرده‌وه که واشنتۆن به‌دوای شه‌ڕا ناگه‌ڕێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک روبدات، ئه‌وان به‌توندی وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه".