عەبدوڵای كوێخا موبارەك، هەڵسوراوی گۆران رایدەگەیەنێت ده‌نگۆ هه‌یه گۆڕان به‌نیازه دوای پێكهێنانی حكومه‌ت و وه‌رگرتنی پۆسته‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ڕێكبكه‌وێت و پشت له پارتی بكات، باس لەوەش دەكات كۆبونەوەی نهێنی لەنێوان یەكێتی‌و گۆران بەرێوە دەچێت‌و یەكێتی داوا لە گۆران دەكات لەپارتی دور بككەوێتەوە.
ئاوێنە: عەبدوڵای كوێخا موبارەك بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندوە له ئێستادا ده‌نگۆ و زانیارییه‌ك هه‌یه كه ئێمه به‌دواداچونی بۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ڕاست و دروستی، ده‌نگۆكه‌ش ئه‌وه‌یه به‌نێوانگیری و ئاگاداری "به‌رهه‌م ساڵح" یه‌كێتی و گۆڕان ژێر به‌ژێر گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ڕێككه‌وتن، گفتوگۆ و ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش ڕاسته‌وخۆ ماڵی تاڵه‌بانی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به‌و جۆره‌یه یه‌كێتی به‌ته‌واوی داوا ده‌كات گۆڕان له پارتی دور بكه‌وێته‌وه و پشتی لێبكات بچێته پاڵ یه‌كێتی چونكه یه‌كێتی ده‌یه‌وێت هاوسه‌نگی هێز به‌رامبه‌ر پارتی ڕاست بكاته‌وه هه‌روه‌ك چۆن له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ هه‌بو.
دەشڵێت "بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕێگای کوڕەکانی کاک نەوشیروان و ماڵی تاڵەبانیەوە لە حەقی تەقەکردن لە وێنەکەی نەوشیروان مستەفا و گردەکە ملیۆنێک دۆلاریان پێشەکی پێبدرێت وە مانگانەش 25 دەفتەر دۆلارەکەی خۆیان وەربگرنەوە لە یەکێتی، وه له‌ڕاستیدا داواکاری سەرکردایەتی ئێستای گۆڕانیش ئەوەیە کە لە هەردوو بەرەکە بخوات وە مامەڵەکە زیاتر ئێستا لەسەر پارەیە".
راشیدەگەیەنێت به‌گشتی سه‌ركردایه‌تی گۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن ئه‌م بابه‌ته به شاراوه‌یی بمێنێته‌وه تا كابینه‌ی حكومه‌ت پێكدێت گۆڕان پله و پۆسته‌كانی خۆی به‌ته‌واوی وه‌ربگرێت چونكه له‌كاردانه‌وه‌ی خراپی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ترسن له ئه‌گه‌ری ئاشكرابونی ئه‌م گفتوگۆ و ڕێككه‌وتنه نهێنیه چونكه ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه دوای پێكهێنانی حكومه‌ت گۆڕان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ڕێكبكه‌وێت و پشت له پارتی بكات.
ئەمە ئەگەر ڕاست دەرچێت زۆر لە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم کارەساتبارترە کە بەدڵی ماڵی بارزانی بوو ، وه لە 95% ی خەڵکی گۆڕان قبوڵی ناکەن مامەڵەی "ژێر بەژێر و پارە وەرگرتن" یەک چارەسەریش بۆ ئەمە ئەوەیە لە ئێستاوە سەرکردە ناڕازییەکانی گۆڕان ڕەوتێک دروست بکەن تا ئەگەر ئەوە ڕاست بوو گۆڕانخوازان پەرتەوازە نەبن و هەریەکەیان بچنە ناو حیزبێک.