سەركردەیەكی دیموكرات: ئەگەر جەنگیش رونەدات ئەوا بەدڵنیاییەوە ئێران، ئێرانی پێشو نابێت
  2019-05-21       1396       

ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حزبی دیموكراتی كوردستان، سمایل شەریفی رایدەگەیەنێت لەدوای دروستبونی فشارەكانی ئەمریكا راستییەك هەیە دەبێت هەمو لایەك بیزانێت ئەگەر جەنگیش رونەدات ئەوا بەدڵنیاییەوە ئێران ئێرانی پێشو نابێت، باس لەوەش دەكات حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەگەڵ لایەنە ئێرانییەكانی دیكە لەسەر خەتن.


ئاوێنە: سمایل شەریفی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حزبی دیموركاتی كوردستان "حدك" بە ئاوێنەی راگەیاند ململانێكانی نێوان ئەمریكا‌و ئێران بە تەواوی هەرەشەی هێزی سەربازی پێوە دیارە بەڵام ئەم نمایشە رواڵەتی بابەتەكەیە بە درێژایی چل ساڵی رابردو پەیوەندییەكانی نێوان ئەو دو وڵاتە پر بوە لە هەرەشە‌و تۆمەتباركردنی یەكدی‌و هەوراز‌و نشێوی زۆری بەخۆوە بینیوە.



دەشڵێت "بە ئاوردانەوە لەرابردو دروشم‌و هوتافەكانی دەسەڵاتدارانی ئێران دژایەتی كردنی ئەمریكا بوە‌و وەك قارەمان خۆیان لای هاوڵاتیانی ئێران نیشانداوە، بەڵام ئەوەش شاراوە نیە لەهەر كاتێك فشارەكان زۆر بۆ دەسەڵاتداران بهێنێت ئێران ئامادەی سازش‌و ملكەچ كردنە، بۆیە من پێم وایە ئەگەر بوترێت ئەمریكا هێرش دەكاتە سەر ئێران قسەیەكی سیاسیانە نابێت".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×