هونەرمەند "عەلی توانا" كۆچی دوایی كرد
  2019-05-21       2545       

هونەرمەندی ناسراوی كورد "عەلی توانا" كۆچی دوایی كرد، بە وتەی كەسوكار‌و هاورێكانیشی هۆكاری گیانلەدەستدانەكەی بەهۆی نەخۆشییەوە بوە.

ئاوێنە: ئەمرۆ "سێ‌ شەممە" هونەرمەند‌و چیرۆك نوس عەلی توانا دوای ماوەیەك لەملمڵانێی لەگەڵ نەخۆشییەكەیدا كۆچی دوایی كرد، چاوەروانیش دەكرێت لەمەراسیمێكی شایستەدا بە ئامادەبونی كەسوكار‌و هاورێیان‌و هونەرمەندان بەخاك بسپێردرێت.

ساڵی 1943 لەسابونكەرانی سلێمانی لەدایك بوە
ساڵی 1959 لەگەڵ ژمارەیەك هاورێی نوسەری كۆمەڵەی ئەدیبان دروست دەكەن
سەرۆكی كۆمەڵەی ئەدیبان دەبێت
ساڵی 1970 تێكەڵ بەكاری هونەری دەبێت
ساڵی 1970 رۆڵ لەشانۆیی تەپلە رەش دەبینێت كەخۆی چیرۆكەكەی بۆ نوسیوە
ساڵی 1974 پەیوەندی بە شۆرشی ئەو كاتی گەلی كورد لەشاخ دەكات




زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×