سلێمانی: لەناوبردنی حەبی ترامادۆڵ
  2019-05-21       2797       

 

لەماوەی چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵ لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكان سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەهاوكاری نوێنەرانی دادگای سلێمانی و دەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاسایشی سلێمانی لەسووتوخانەی تەندروستی لەناوچەی تانجەرۆ بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر سووتێنراوە و لەناوبراوە.



ئاوێنە، راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی: بەپێی ئاماری لیژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكان ئەو ماددە هۆشبەرانەی لەماوەی چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵدا سووتێنراوە بریتی بووە لە 11 كیلۆ حەشیش و دوو كیلۆ تلیاك و نیوكیلۆ ماددەی هێرۆین و 140 گرام ماددەی كریستاڵ و 800 هەزار دەنك حەبی ترامادۆڵی (200 ملغم) لەگەڵ 500 هەزار حەبی جۆراوجۆری وەك میتادون و ئەمفیتامین و چەند جۆرێكی دیكە و 26 دەرزی ترامادۆڵ و 100 گرام ماددەی گوماناوی.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×