2019-05-21   784     
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تەقەكەرێك دەستگیر دەكات، ئاشكراشیدەكات تۆمەتبارەكە لەباخی گشتی كەسێكی بریندار كردوە.
ئاوێنە: ئەمرۆ سێ شەممە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەرێگەی پەیجی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە " پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ 2019/5/21، لەباخی گشتی شاری سلێمانی، گەنجێک تەقەی لەکەسێکی دیکە كرد‌و برینداری كرد، دواتر تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه ده‌ستگیركرا".
راگەیەنراو
ئه‌و كه‌سه‌ی له‌باخی گشتی كه‌سێكی بریندار كرد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرا
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ 2019/5/21، لەباخی گشتی شاری سلێمانی، گەنجێک تەقەی لەکەسێکی دیکە كرد‌و برینداری كرد، دواتر تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه ده‌ستگیركرا.
تۆمه‌تباره‌كه ناوی (ر، س، ع) له‌دایكبوی ساڵی 2000و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سه‌راوه په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه بۆ روداوه‌كه كرایه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیانپێكردووه.
دوای روداوه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه برینداره‌كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان