"پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارانی كەیسی هێرشكردنە سەر ئاسۆس هەردی ئاگادارناكاتەوە"
  2019-05-21       1860       

 


كارزان فازڵ، پارێزەری رۆژنامەنوس ئاسۆس هەردی‌و هاوكات ئەندامی رێكخراوی DHRD رایدەگەیەنێت پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارانی كەیسی هێرشكردنە سەر ئاسۆس هەردی ئاگادار ناكاتەوە، ئاماژەبەوەش دەكات ئەمرۆش جارێكی دی دادگاییەكە دواخرا.




ئاوێنە: ئەمرۆ "سێ‌ شەممە" بۆ جارێكی دیكە دۆسیەی دادگایكردنی تۆمەتباران بەهێرشكردنە سەر رۆژنامەنوس ئاسۆس هەردی دواخرا، لەمبارەیەوە پارێزەر كارزان فازڵ بە ئاوێنەی راگەیاند ئەو كەسانەی تۆمەتبارن ‌و ئاگادار ناكرێنەوە كەسانی دیارن‌و شوێنیشیان زانراوە، ئەو وتی "تۆمەتبارەكان كە پێشمەرگەن تا ئێستا تەبلیغ نەكراون، موفاتەحەی هێزەكانی یەكەی 70 ی هێزی پێشمەرگەش كراوە، كەچی پۆلیس هەر دێن‌و دەرۆن‌و تەبلیغی تۆمەتبارەكان ناكات".



ئاماژەبەوەش دەكات  ناو و شوێنی تۆمەتبارەكان زۆر دیار‌و ئاشكران، ئەو وتی "پۆلیسی سلێمانی هەڵناسێت بە ئاگادارككردنەوەی هێرش كردنە سەر ئاسۆس هەردی، كە روداوەكە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 2011‌و هەمو جارێك بە بیانوی ئاگادار نەكردنەوەی تۆمەتبارەكان دادگاییەكە دوا دەخرێت.


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×