"لیژنەهاوبەشەكانی قایمقامیەت رۆڵی گەورەیان بینیوە لەپاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان"
  2019-01-03       425       


ئاوات موحەمەد، قایمقامی پارێزگای سلێمانی لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لیژنەهاوبەشەكانی قایمقامیەت رۆڵی گەورەیان بینیوە لەپاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان، توانیویانە رێگری بكەن لەهێنان یاخود بەكارهێنانی مەواد‌و خواردنی ماوەبەسەرچو.


ئاوێنە: ئاوات موحەمەد، قایمقامی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت رایگەیاند لیژنەهاوبەشەكانی قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی لەساڵی رابردو لیژنەكان 39  هەزار و "168" سەردان و بەدواداچونیان بۆ سەرجەم شوێنەكان كردووە و لە ئەنجامدا 3 هەزار و 291 شوێن بەهۆی پابەند نەبونیان سزادراون و 243 شوێنیش داخراون و 24 شوێنیش بەهۆی جۆری سەرپێچیەكەیانەوە دراونەتە دادگا.


دەشڵێت " ساڵەدا 538 هەزار و 362 تۆن مەوادی بەسەرچوو خراپ بوو لەناوبراوە و كۆی ئەو غەرامەیەی كە بەهۆی سەرپێچیەوە لەلایەن لیژنەكانەوە كراوە 223 ملیۆن و 200 هەزار دیناربووە و كۆی پارەكە گەڕاوەتەوە بۆ سەر بودجەی گشتی".



زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×