لەراگەیەنراوێكیدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانو ژینگەی سلێمانی دەستگیركردنی 2 راوچی رادەگەیەنێت، ئاماژەبەوەش دەكات پەراوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەكان كراوەتەوە.
ئاوێنە: ئەمرۆ "سێ شەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانو ژینگەی سلێمانی راگەیەنراوێكی لەسەر لاپەرەی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە " لەئێستادا دوو مانگ تێپەڕێوە بەسەر وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی ، بەڵام هەندێک لە هاووڵاتیان بێگوێدانە ڕێنماییەکان سەرقاڵی ڕاوکردنن بۆ ئەو مەبەستە لە دەریاچەی دووکات توانرا (2) ڕاوچی لەکاتی ڕاوکردندا دەستگیربکرێت" .
راگەیەنراو
لەسنوری دووکان (2) ڕاوچی دەستگیرکرا
لەئێستادا دوو مانگ تێپەڕێوە بەسەر وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی ، بەڵام هەندێک لە هاووڵاتیان بێگوێدانە ڕێنماییەکان سەرقاڵی ڕاوکردنن بۆ ئەو مەبەستە لە دەریاچەی دووکات توانرا (2) ڕاوچی لەکاتی ڕاوکردندا دەستگیربکرێت .
لەئەنجامی دوو دەرچونی مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی (دووکان ) بۆ سنوری (دەولکان) و دەریاچەی دووکان توانیان (2) ڕاوچی دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی ڕاوکردن بوون بەقولاپ هاوکات دەستگیرا بەسەر (5) تۆڕو چەند کەل و پەلێکی ڕاوکردندا .
پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.