عادل عه‌بدولمه‌هدی‌: هه‌وڵی‌ هێوركردنه‌وه‌ی‌ گرژییه‌كانی‌ نێوان تاران‌و واشنتۆن ده‌ده‌ین
  2019-05-21       423       
عادل عه‌بدولمه‌هدی‌
عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ وه‌فد ره‌وانه‌ی‌ واشنتۆن‌و تاران ده‌كات بۆ یارمه‌تیدان له‌هێوركردنه‌وه‌ی‌ گرژی‌‌و ئاڵۆزییه‌كانی‌ نێوان هه‌ردو وڵأت.

ئاوێنه‌: له‌میانی‌ كۆنگره‌ی‌ رۆژنامه‌وانیی‌ هه‌فتانه‌ی‌ خۆیدا كه‌ رۆژانی‌ سێشه‌ممه‌ سازیده‌كات، عادل عه‌بدولمه‌هدی‌  له‌باره‌ی‌ گرژییه‌كانی‌ نێوان ئه‌مریكاو ئێران رایگه‌یاند، هیچ لایه‌نێكی‌ عێراقی‌ نیه‌ كه‌ بیه‌وێ هانی‌ دۆخه‌كه‌ بدات به‌ئاڕاسته‌ی‌ شه‌ڕو سه‌رجه‌میان كۆكن له‌باره‌ی‌ پێویستیی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌.

وتیشی‌، "له‌ئێستادا له‌قۆناغی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ په‌یامه‌كانداین له‌نێوان تاران‌و واشنتۆن، له‌ڕێی‌ سودوه‌رگرتن له‌په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانمانه‌وه‌ هه‌وڵی‌ وه‌لانانی‌ شه‌ڕ ده‌ده‌ین".

باسی‌ له‌وه‌شكرد كه‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌مه‌ریكاو ئێران جه‌ختیان له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ خوازیاری‌ هه‌ڵگیرسانی‌ شه‌ڕ نین.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×