2019-05-21   995     
کۆنگرێسی ئەمریکا
کۆنگرێسی ئەمریکا ره‌تیده‌كاته‌وه لەئێستادا نیازی راگەیاندنی شەڕیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هه‌بێت. وه‌زيری به‌رگری ئه‌مه‌ریكاش ده‌ڵێت، واشنتن توانی ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی ئێران بۆ سه‌ر هێزه‌كانیان له‌ناوچه‌كه بوه‌ستێنێت.
ئاوێنه: ئەمرۆ سێشه‌ممه، کۆنگرێسی ئەمریکا لەراگەیەنراوێکدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه لەئێستادا نیازی راگەیاندنی شەڕیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران نییە، بەڵام ئەگەر ئەو وڵاتە لەپشت هێرشەکانی کەنداوەوە نه‌بێت.
راشیگه‌یاندووه، ئەگەر دڵنیاببنەوە کۆماری ئیسلامی ئێران لەپشتی هێرشەکانی کەندواوەوەیە بەتوندی وەڵامی دەدەنەوە.
کۆنگرێس داوا لەکۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات دەستبەجێ دەستبەرداری رەفتارەکانی ببێت له‌ناوچه‌كه‌دا.
هاوكات پاتریك شاناهان وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌پێنتاگۆن رایگه‌یاند، "واشنتن توانی ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی ئێران بۆ سه‌ر هێزه‌كانمان له‌ناوچه‌كه بوه‌ستێنێت، به‌ڵام هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران كۆتایی نه‌هاتووه."
وتیشی، "له‌و بڕوایه‌دام هه‌نگاوه‌كانمان تا ئه‌و په‌ڕی راده وردن‌و ئه‌وه‌ی له‌هه‌مو شت گرنگتره، توانیمان ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر هێزه‌كانمان له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رابگرین."
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه "ئێمه هێشتا له‌قۆناغێكداین كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران به‌هێزه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه مایك پۆ‌مپێیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا باسی له‌هێرشه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوی سه‌ر سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كانی ئیمارات‌و سعودیه كرد‌و وتی، "هێشتا نه‌گه‌یشتوینه‌ته هیچ ئه‌نجامێكی كۆتایی له‌وباره‌یه‌وه بۆئه‌وه‌ی به‌ئاشكرا قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام به‌له‌به‌رچاوگرتنی سه‌رجه‌م گرژی‌و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه له ماوه‌ی 10ساڵی رابردو، هه‌وره‌ها شێوازی هێرشه‌كان، زۆر نزیكه له‌وه‌ی كه ئێران له‌پشت ئه‌و هێرشانه بێت".