"نەجمەدین کەریم لەفڕۆکەخانەی‌ بەیروت دەستگیر ده‌كرێت"
  2019-05-21       3382       
نەجمەدین کەریم

نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشوی کەرکوک لەفڕۆکەخانەی‌ بەیروت لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپوڵەوە دەستگیرکرا.

ئاوێنه‌: ئاژانسی هەواڵی ره‌سمی‌ حکومەتی‌ عێراق بڵاویكرده‌وه‌، کەمێک پێش ئێستا نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشوی کەرکوک لەفڕۆکەخانەی‌ بەیروت لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپوڵەوە دەستگیرکرا.

پێشتر داواکاری گشتی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ نەجمەدین کەریم دەرکرد بەتۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگا فەرمییەکانی‌ کەرکوک‌و ڕێگەدان بەئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەو پارێزگایەو چەند مەلەفێکی‌ تر.

لەدوای‌ روداوەکانی‌ ١٦ی‌ ئۆکتۆبەری‌ ٢٠١٧و لەکاتی‌ هێرشی‌ سوپای‌ عێراق بۆ سەر کەرکوک نەجمەدین کەریم کەرکوکی‌ جێهێشت‌و لەهەولێر نیشتەجێبو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×