دەریاچەی دوكان: خنكانی گەنجێكی تەمەن 31 ساڵ
  2019-05-22       795       

گەنجێكی تەمەن 31 ساڵ خەڵكی ناحیەی خەلەكانی سەر بە قەزای دوكان بەناوی "شاڵاو عەزیز رەزا" كەماوەی 15 ساڵە لەدەرەوەی وڵات دەژیا‌و بەسەردان گەراوەتەوە لەئاوی دەریاچەی دوكان دەخنكێت‌و تا ئێستاش تەرمەكەی دەرنەهێنراوەتەوە.


ئاوێنە: ئێوارەی دوێنێ‌ گەنجێكی تەمەن 31 بەناوی "شاڵاو عەزیز رەزا" لەكاتی مەلەكردنی لەئاوی دەریاچەی دوكان دەخنكێت، لەئێستاشدا تیمەكانی پۆلیسی فریاكەوتن‌و بەرگری شارستانی شانبەشانی تیمە دەریاوانییەكان بەدوای تەرمی ئەو گەنجەدا دەگەرێن، كەماوەی زیاتر لە 20 كاتژمێر بەسەر نقومبونەكەیدا تێپەریوە.



بەوتەی كەسوكارەكەی ئەو گەنجە باوكی كچێكە بەناوی "ماریا"‌و  لەهاوسەرەكەی جیابوەتەوە، داواش لەتیمە ژێر ئاوییەكانی تری شاروناوچەكانی دیكەی كوردستان دەكەن هاوكاریان بن لەدۆزینەوەی ئەو گەنجەیان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×