بەتۆمەتی دزیكردن 2 كەس دەستگیر دەكرێت، پۆلیسی راپەرینیش رایدەگەیەنێت لەكاتی لێكۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە.
ئاوێنە: بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەرین راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە "دوای ئەوەی هەواڵدەرێک سەردانی بنکەی پۆلیسی ماکۆکی کرد لە ناحیەی حاجیاوا و ڕایگەیاند کە دزی لە مزگەوتی گۆرستانی گشتی حاجیاوا کراوە دەرگاکانی مزگەوتەکە و هەندێک کەلو پەلی ئاسنی مزگەوتەکە لێکراوەتەوە. دەست بەجێ ڕێکاری یاسایی گیرایە بەر و مەلەفی لێکۆڵنەوە کرایەوە و بڕیاری دادوەر بەدەستهات بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران".
راگەیەنراوە
حاجیاوا/ دوو کەس بە تۆمەتی دزی کردن دەستگیرکران و دانیان ناوە بە تاوانەکەیان
دوای ئەوەی هەواڵدەرێک سەردانی بنکەی پۆلیسی ماکۆکی کرد لە ناحیەی حاجیاوا و ڕایگەیاند کە دزی لە مزگەوتی گۆرستانی گشتی حاجیاوا کراوە دەرگاکانی مزگەوتەکە و هەندێک کەلو پەلی ئاسنی مزگەوتەکە لێکراوەتەوە. دەست بەجێ ڕێکاری یاسایی گیرایە بەر و مەلەفی لێکۆڵنەوە کرایەوە و بڕیاری دادوەر بەدەستهات بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران.
دوای هەوڵدان و بەدواداچوون لەلایەن هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی ماکۆک دوو کەس دەست گیرکران کە هەردوکیان تەمەنیان لە خوار ۱۸ ساڵە و لە ڕەگەزی نێرن و دانیشتوی ناحیەی حاجیاوان، لە بەردەمی پۆلیس و دادگا دانیان ناوە بە تاوانەکەیان کە هەستاون بە لێکردنەوەی دەرگاکانی مزگەوتی گشتی گۆڕستانی حاجیاوا هەندێک کەلوپەلی ئاسنیان بردووە و دواتر بە ئاسنەواڵە فرۆشتویانە.
هەردوو تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی ٤٤٤ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین