لەروداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی سلێمانی – قەرەداغ كەسێك گیان لەدەست دەدات‌و كەسێكی دیكەش بریندار دەبێت، روداوەكە لەنێوان ماتۆرسكیلێك‌و ئۆتومبێلێكی بارهەڵگر رویداوە.
ئاوێنە: ئەمرۆ "چوار شەممە" بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا ئاماژەبەوە دەكات شۆفێری ماتۆرسكیلەكە بەهۆی تیژرەوییەوە خۆی كردوە بە ژێر بارهەڵگرەكەدا‌و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
لەراگەیەنراوەكەدا هاتوە " پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (22/5/2019) به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان ماتۆڕسكیلێك‌و ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سلێمانی – قه‌ره‌داغ له‌نزیك پردی تانجه‌رۆ، كه ماتۆڕسكیله‌كه له‌دواوه‌وه به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه خۆی كردوه به‌ژێر بارهه‌ڵگره‌كه‌دا، مه‌خابن شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه‌و سه‌رنشینه‌كه‌شی به‌سه‌ختی برینداربووه، كه شۆفێر‌و سه‌رنشینی ماتۆڕسكیله‌كه، كڵاوی سه‌لامه‌تی‌و هۆكاره‌كانی دیكه‌ی سه‌لامه‌تیان نه‌بووه".