په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌لیژنه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مانی
عێراق رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان بۆ راده‌ستكردنی نه‌وت به به‌غدا مه‌رجی هه‌یه‌و
ده‌شڵێت، دوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم، وه‌فدێكی حكومه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
ئاوێنه: ئارام باڵه‌ته‌یی, ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز
كه له‌هه‌مان كاتدا وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتییه له په‌رله‌مانی عێراق، به
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند"ئه‌مڕۆ 22\5\2019 وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌گه‌ڵمان
كۆبوەوە، هه‌رچه‌نده فریانه‌كه‌وتین به درێژی باسی له‌گه‌ڵ بكه‌ین، به‌ڵام هاتنه‌كه‌ی
بۆ ئه‌وه بو كه چی بكه‌ین له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پرسی نه‌وت
ڕێكبكه‌وین, چونكه هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری عه‌ره‌ب و هه‌ندێك هێزی سیاسی قسه‌ی جیاواز
له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن, بۆیه بڕیاره له‌دوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی
كوردستان له‌سه‌ر پرسی نه‌وت له‌گه‌ڵ به‌غدا كۆبونه‌وه بكرێت."
وتیشی"هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ڕاده‌ستكردنی نه‌وتەوە
مه‌رجی هه‌یه، ئه‌مه شتێك نییه تۆ به ماوه‌ی ده‌یان ساڵ كارت بۆ كردوه سیاسه‌تت
بۆ داناوه به ئاسانی به به‌غدا بڵێین فه‌رمو ئه‌وه نه‌وته‌كه‌م، یان ده‌بێ حكومه‌تی
عێراق پاره‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له كوردستان بدات، یان ده‌بێ به‌و نه‌وته‌ی كوردستان
خۆی ده‌یفرۆشێت پاره‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه بدات، نابێ ئێمه نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا
بكه‌ین، ئه‌ویش ئاماده نه‌بێت پاره‌ی كۆمپانیاكان بدات."
باڵه‌ته‌یی ئه‌وه‌یشی خسته ڕو"دەبێ هه‌رێمی كوردستان
و به‌غدا لێکتێبگەن، كه كێ ئه‌و پارەیە ده‌دات؟ ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان بیدات، كه‌وایه
ده‌بێ نه‌وت بفرۆشین، تا قه‌رزه‌كان و پاره‌ی كۆمپانیاكان بده‌ین، ئه‌گه‌ر به‌غدا ده‌یدات
ئه‌وه بابه‌تێكی دیكه‌یه و قسه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین."
وتیشی"كورد نوێنه‌ری له كۆمپانیای سۆمۆ نییه و تا
ئێستاش مامه‌ڵه‌ی نه‌وتمان له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌بوه كه بزانین ده‌بێ نوێنه‌رمان له‌و
كۆمپانیا هه‌بێت، یان نا؟ چونكه هێشتا بڕیارمان نه‌داوه كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سۆمۆ
ده‌كه‌ین، یان نا؟ چونكه لە به‌غداوه هێشتا عه‌قڵیه‌تێكی مه‌ركه‌زی هه‌یه، بۆیه
جارێ گرفتمان ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ ئالیه‌تێك له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌قڵیه‌ته بدۆزرێته‌وه."