سامر غه‌زبان، وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، به‌غدا
پابه‌نده به ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسا‌و
رێنماییه‌كی بودجه‌ی وڵات.
ئاوێنه: سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق، بە کوردسات نیوزی
راگەیاند"بەپێی بودجەی ساڵی 2019، پێویستە رۆژانە ھەرێمی کوردستان 250 ھەزار بەرمیل
نەوت رادەستی سۆمۆ بکات بۆ ئەوەی ھەناردەی بازاڕەکانی جیھان بکرێت، به‌داخه‌وه تا
ئێستا ئه‌م هه‌نگاوه جێبه‌جێ نه‌كراوه."
وتیشی"به‌هیواین له‌داهاتویه‌كی نزیكدا دیدار و
كۆبونه‌وه له‌نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمدا هه‌بێت دۆسیه‌كه یه‌كلایی
بكرێته‌وه."
جه‌ختیشی كرده‌وه"هیچ جۆره كێشه‌یه‌ك له په‌یوه‌ندی نێوان به‌غداو
هه‌ولێردا به‌دی ناكرێت، پرسه‌كه ته‌نها په‌یوه‌سته به لایه‌نی دارایی و نه‌وته‌وه
كه ده‌كرێت چاره‌سه‌ر بكرێت."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"ئێمه وه‌ك حكومه‌تی عێراق پابه‌ندین به یاسا‌و
رێنماییه‌كانی بودجه، یاساكه رون و ئاشكرایه‌و به‌غدا پابه‌نده به ناردنی موچه‌ی
فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم وه‌ك
فه‌رمانبه‌رانی دیكه‌ی عێراقن."