په‌رله‌مانی عێراق كار له‌سه‌ر زیادكردنی ده‌رماڵه‌ی
منداڵ له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات له 10 هه‌زار دیناره‌وه بۆ 25 هه‌زار
دینار.
ئاوێنه: خه‌ڵه‌ف عه‌بدولسه‌مه‌د، سه‌رۆكی فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی
یاسا، له‌داواكارییه‌كدا كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی كردوه‌و به
ئیمزای ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار پشتیوانی كراوه، داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه‌ی
دوه‌م له ماده‌ی 14ی یاسای موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كردوه به شێوه‌یه‌ك ده‌رماڵه‌ی
منداڵ له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له 10 هه‌زار دیناره‌وه بۆ 25 هه‌زار دینار زیاد
بكرێت.
خه‌ڵه‌ف عه‌بدولسه‌مه‌د هۆكاری داواكارییه‌كه‌ی بۆ
زیادبونی بودجه‌ی گشتی عێراق و گرنگیدانی زیاتر به خێزان و منداڵ و باشتركردنی
گوزه‌رانی فه‌رمانبه‌ران گه‌ڕاندۆته‌وه.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، به
ئیمزای خۆی داواكارییه‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی هه‌ردو لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان
كردوه تا كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.
بەپێی یاسای ژمارە (22)ی ساڵی (2008)ی موچەی فەرمانبەرانی
دەوڵەت، دەرماڵەی (10) هەزار دینار بۆ هەر منداڵێکی فەرمانبەران خەرج دەکرێت و فەرمانبەری
دەوڵەت دەتوانێت دەرماڵەی چوار منداڵ وەربگرێت.