عه‌لی فه‌ده‌وی، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی
ئێران رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌شتییه جه‌نگیانه‌ی له‌ئێستادا له‌نێو ئاوه‌كانی
كه‌نداودان له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه ده‌ریاییه‌كانی سوپای پاسدران و سوپای كۆماری
ئیسلامی ئێراندان و هیچ شتێك جێی نیگه‌رانی نییه.
ئاوێنه: به‌پێی ئاژانسی فارس نیوز، عه‌لی فه‌ده‌وی، ئه‌مڕۆ
چوارشه‌ممه، رایگه‌یاندوه كه باكوری گه‌روی هورمز-یش به‌ته‌واوی له‌ژێر
كۆنترۆڵی هێزه ئێرانییه‌كاندایه‌و هیچ كه‌شتییه‌كی جه‌نگی ناتوانێت له كه‌ناراوه‌كانی
ئێران نزیك بێته‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه چه‌ند ساڵێك پێشتر ئه‌مان
داوایان كردوه هه‌مو ئه‌و كه‌شتیانه‌ی له كه‌نداودان ده‌بێت به فارسی قسه بكه‌ن،
بۆیه ئێستا له‌نێو هه‌مو ئه‌و كه‌شتیانه‌ی ئێستا له كه‌نداودان وه‌رگێڕی زمانی
فارسی هه‌یه.
وتوشیه‌تی"ئه‌مه به واتای بونی ده‌سه‌ڵاته."