فازڵ میرانی:هیچ هۆکارێک نابینین بۆ دەستگیرکردنی د. نەجمەدین
  2019-05-23       2175       

 

فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنمێت هیچ هۆكارێك نابینین بۆ دەستگیركردنی د. نەجمەدین كەریم پارێزگاری لەسەر كارلادراوی كەركوك، ئاماژەبەوەش دەكات پارتی هەرچی لەدەست بێت پارێزگاری لە د. نەجمەدین كەریم دەكات وەك تێكۆشەرێكی كورد.

ئاوێنە: فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەربارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لەدەستگیركردنی د. نەجمەدین كەریم دەكەن  بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندوە  " ئێمە هەرچی لەدەستمان دێت پارێزگاری لێ دەکەین وەک تێکۆشەرێکی کورد وە وەک ئەوەی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و هه‌روه‌ها پارێزگاری کەرکوک بووە کە کەرکوک دڵی کوردستان و "قیبلەی" کوردستانە، خۆ ئەگەر ڕیفراندۆم و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان تاوان بێت ئەوا ئێمە و هەموو کوردە بەشەرەفەکان تاوانبارین با بێن دادگایمان بکەن.


دەشڵێت "لەدوێنێوە سه‌رۆك بارزانی و کاک نێچیرڤان بارزانی ڕاستەوخۆ پاش بڵاوبونه‌وه‌ی ده‌نگۆكه‌ لەهەوڵی چڕدان و خۆیان "لەسەر خەت-ن، وە بەڕاستی ئەوەندەی نەجمەدین بۆ یەکێتی و کەرکوکی کرد ڕەنگە ئەگەر ئێمە کورد نەبوینایە بۆ پارتی نەدەکرد، بەڵام بەکورد بونی نەجمەدین و هەڵوێستە کوردایەتیەکانی نەجمەدین ئێمە بە واجبی خۆمانی دەزانین ئەوەی پێمان بکرێت لەڕێگا یاساییەکان و کەناڵە دیبلۆماسیەکانی خۆمانەوە بەرگریمان لە کاک د.نەجمەدین کردووە و دەشیکەین".


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×