وەزارەتی پێشمەرگە رونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە
  2019-05-23       1915       

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە كە تایبەتە بە دۆسیەی كەمئەندامانی پێشمەرگە.


ئاوێنە: جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت هەواڵێك لە هەندێ كەناڵی میدیایی بە هەڵە بڵاو كراوەتەوە كە گوایە لیژنەیەكی پزیشكی دامەزراوە و‌ جارێكی تر بە دۆسیەی كەمئەنداماندا دەچێتەوە‌.



رونكردنەوە

 
هەواڵێك لە هەندێ كەناڵی میدیایی بە هەڵە بڵاو كراوەتەوە كە گوایە لیژنەیەكی پزیشكی دامەزراوە و‌ جارێكی تر بە دۆسیەی كەمئەنداماندا دەچێتەوە‌. بۆ راست كردنەوەی ئەم هەواڵە هەڵەیە، ئەم روونكردنەوەی خوارەوە دەخەینەڕوو:


ئەم لیژنە پزیشكییە‌ بۆ ماوەی دوو ساڵە دامەزراوە و كارەكانی لە كۆتایی دایە و دۆسیەی پزیشكی و چاوپێكەوتنی لەگەڵ زیاتر لە (9000 ) نۆ هەزار لە كەمئەندامانی پێشمەرگە كردووە و له (‌1/7/2019) كۆتایی بە كارەكانی دەهێنێ و بە هیچ شێوەیەك چاوپێكەوتنەوەی كەمئەندامان دووبارە ناكرێتەوە، بەڵكوو بە بڕیارەكانی ئەم لێژنەیە بە فەرمانی فەرمیی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پێشمەرگە، جێبەجێ دەكرێت.

 
فەریق
جەبار یاوەر مەندە
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×