غالب محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌په‌رله‌مانی
عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، سكاڵای له‌سه‌ر
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له داواكاریی گشتی عێراق تۆماركرد.
ئاوێنه: غالب محه‌مه‌د، ئه‌مڕۆ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا
له به‌غدا رایگه‌یاند به‌پێی مادده‌ی یه‌ك له یاسای داواكاریی گشتی ژماره 49ی
ساڵی 2017 سكاڵاكه‌ی تۆماركردوه بۆ ئه‌وه‌ی داواكاریی گشتی عێراق به‌دواداچون بۆ
ئه‌و كه‌یسه بكات و ببێت به پارێزه‌ری مافه‌كانی هاوڵاتیان و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی
كوردستان.
غالب محه‌مه‌د رونیكرده‌وه"حكومه‌تی عێراق تائێستا
چوار موچه‌ی ته‌واوی 2019ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كورستانی ناردوه‌و به‌منزیكانه
موچه‌ی مانگی پێنجیش ده‌نیرێت، كه‌چی حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نیا دو موچه‌ی دابه‌شكردوه‌و
پاره‌ی دو موچه‌كه‌ی دیكه‌ی بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ران به‌كارهێناوه،
له كاتێكدا موچه بابێكی تایبه‌ته‌و نابێت و نایاساییه بۆ بابه‌تی دیكه به‌كاربهێنرێت،
به‌ڵكو ئه‌وه مافی فه‌رمانبه‌رانه‌و ده‌بێت بدرێت به‌وان، بۆیه به‌م هۆكاره سكاڵام
تۆماركردوه."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه هاوكات به‌هۆی بابه‌تێكی دیكه‌شه‌وه
سكاڵای له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم تۆماركردوه كه "شتێكی نایاسایی و نائه‌خلاقییه"
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه داوكارێكی گشتی له‌هه‌ولێر به‌ناوی "ئه‌بوبه‌كر"
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی
كردوه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه بكرێت له‌و موچانه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه نابێت ئه‌و
موچانه له‌بری ئه‌وه‌ی بدرێت به فه‌رمانبه‌ران بدرێته‌وه به قه‌رزێكدا كه كه‌س
نازانێت ئه‌و قه‌رزانه له‌كێ كراون و چۆن كراون، چونكه ئه‌م بابه‌ته بابه‌تی
موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه نه‌ك بابه‌تی قه‌رز، به‌ڵام له‌و رۆژه‌ی ئه‌و داواكاره
گشتییه نوسراوه‌كه‌ی كردوه گوازراوه‌ته‌وه بۆ یاریده‌ده‌رێتی داواكاریی گشتی له‌قه‌زای
خه‌بات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان فه‌رمانبه‌رانی دڵنیاكرده‌وه‌و
وتی"ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانتان بۆ بگه‌ڕێنینه‌وه،
ناكرێت ئێمه لێره شه‌ڕ بكه‌ین له‌پێناوی ئه‌وه‌ی موچه بۆ فه‌رمانبه‌ران بگه‌یه‌نینه
هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام كه دێته هه‌رێمی كوردستان چه‌ند به‌رپرسێك و حكومه‌تی
هه‌رێم به‌دڵی خۆیان ته‌خشان و په‌خشانی بكه‌ن و هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانمان
زیاتر برسی بكه‌ن و مافیان نه‌ده‌ن."
جه‌ختیشی كرده‌وه"ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته له داواكاریی گشتی عێراق
جێبه‌جێ نه‌كرێت و كاری له‌سه‌ر نه‌كرێت به‌ته‌واوه‌تی ئه‌وا له‌دوای جه‌ژن پشتیوان
به‌خواو پشتیوان به ئێوه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌م كه‌یسه ببه‌ینه دادگای باڵای
فیدراڵی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانتان بۆ بگه‌ڕێنینه‌وه."