مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی
له ئێرانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن "راسته‌قینه"ن و هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد
كه چل ساڵه "تیرۆریزمێك" ده‌بینین كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ئێرانه‌و ترامپ
سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ره‌فتاری ئێران بگۆڕێت.
ئاوێنه: مایك پۆمپیۆ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌میانی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی
فۆكس نیوز-ی ئه‌مریكی راگه‌یاند"ئه‌گه‌ر ئێران بڕیاری هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان
یان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه بدات، دڵنیابن كه سه‌رۆك ترامپ
هه‌مو سه‌رچاوه‌یه‌كی پێویست بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تارانی له‌به‌رده‌ستدا ده‌بێت."
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران-ه‌وه رایگه‌یاند"بێگومان
سزاكان ئه‌و كاریگه‌رییه‌یان هه‌بوه كه ده‌مانویست. توانای سه‌رانی ئێرانی بۆ په‌لكێشان
بۆ تیرۆر سنورداركردوه. هێزه‌كانی حیزبوڵا چیدی ناتوانن موچه وه‌ربگرن، یاخود به‌شێك
له‌موچه‌كانیان وه‌رده‌گرن. توانایان بۆ به‌رفراوانكردنی تۆڕه تیرۆریستییه‌كانیان
له‌گه‌ڵ ئێران كه‌م بۆته‌وه."