حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی
ته‌سلیمی گوشاره‌كانی ئه‌مریكا نابێت ئه‌گه‌ر خاكی ئێرانیش روبه‌ڕوی بۆردومان
ببێته‌وه.
ئاوێنه: به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی ره‌سمی ئێران(ئیرنا)،
ئه‌و وتانه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌میانی بۆنه‌یه‌كدا هاتون بۆ
یادكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق-ئێران.
سه‌رۆك كۆماری ئێران وتویه‌تی"پێویستمان به به‌رگریكردنه
بۆ ئه‌وه‌ی دوژمنان بزانن ئه‌گه‌ر بۆردومانی خاكه‌كه‌شمان بكه‌ن و رۆڵه‌كانمان
بكوژن و بریندار بكه‌ن یان ده‌ستگیربكه‌ن، ده‌ستبه‌رداری ئامانجه‌كانمان نابین له‌پێناو
سه‌ربه‌خۆیی وڵات و شكۆماندا."