كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئاسمانی زۆبه‌ری ناوچه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان به هه‌ور داپۆشراوه‌و پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌مشه‌و بڕێكی كه‌م باران
ببارێت.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی
هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاوێنه كه‌وتوه
رایگه‌یاند، له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێم ئاسمان به هه‌ورى به‌رز و مامناوه‌ند داپۆشراوه
لەگەڵ خێرایی با كە هەندێ جار چالاک دەبێت و دەگاتە سەروی 18كیلۆمه‌تر له‌سه‌عاتێكدا
ئه‌وه‌ش بوەتە هۆی دابەزینێکى کەمى پلەکانى گەرما.
كه‌شناسی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه پێشبینى دەکرێت ئەمشەو
بڕێکى کەم باران ببارێت بەتایبەت لەناوچە شاخاوییە
سنورییەکانى هەولێر له‌وانه حاجى ئۆمەران و چۆمان.