پاتریك شاناهان، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌وه‌كاله‌ت،
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی تاوتوێی ناردنی هێزی زیاتر بۆ
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو
ئێران له‌ناوچه‌كه له‌په‌ره‌سه‌ندندان.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز، پاتریك شاناهان
هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی تاوتوێی ناردنی هێزی زیاتری ئه‌مریكا
بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پاراستنی هێزه‌كانیان
له‌ناوچه‌كه.
شاناهان وتویه‌تی"ئه‌وه‌ی له وه‌زه‌ره‌تی به‌رگری
تاوتوێ ده‌كرێت ئه‌مه: شتێك هه‌یه بیكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست پارێزراوتر بن؟...ئه‌مه‌ش ناردنی هێزی زیاتر له‌خۆده‌گرێت."
به‌ڵام شاناهان ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكردۆته‌وه كه باس
له‌وه ده‌كه‌ن ناردنی ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له‌هێز بۆ ناوچه‌كه له‌ئێستادا لێی
ده‌كۆڵرێته‌وه.