برایان هۆك، نوێنه‌ری تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
بۆ كاروباری ئێران ده‌ڵێت، ئامانج له‌ناردنی كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگرو كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كانی
دیكه‌یان بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ به‌رگریكردنه له‌خۆیان، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه
له هێرشكردنه سه‌ر ئێران ده‌ستپێشخه‌ر نابن.
ئاوێنه: ئه‌و وتانه‌ی برایان هۆك، له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا
له‌گه‌ڵ به‌شی فارسی ده‌نگی ئه‌مریكا هاتن كه ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه.
برایان برایان هۆك، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا ئه‌مریكا ئه‌و هێزه سه‌ربازییه‌ی
كه ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی كردوه له‌به‌رامبه‌ر ئێران‌دا به‌كارده‌هێنێت،
وتی"ته‌نها له‌كاتێكدا كه هێرش بكرێته سه‌رمان."
نوێنه‌ری تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ
كاروباری ئێران هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه وڵاته‌كه‌ی له كۆتاییه‌كانی مانگی
نیساندا له‌ڕێگه‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانه‌وه ئاگاداركراوته‌وه كه ئێران له‌حاڵه‌تی پلانداناندایه بۆ هێرش
كردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكاو زانیارییه‌كانیش زۆر متمانه‌پێكراو
بون، بۆیه ئه‌مان بڕیاریان داوه ئه‌و كه‌ره‌سته سه‌ربازییانه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه
بكه‌ن تا ئه‌گه‌ر روبه‌ڕوی هێرش بونه‌وه بتوانن به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن.
برایان هۆك، باسی له‌وه كردوه كه جه‌نه‌راڵ مه‌ك كه‌نزی، فه‌رمانده‌ی
ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌و كات داوای كردوه هه‌رچی زوتره كه‌شتیی ئه‌براهام
لینكۆڵن ره‌وانه‌ی كه‌نداو بكرێت.
سه‌باره‌ت به كشاندنه‌وه‌ی به‌شێك له كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه‌یان له‌عێراق،
هۆك هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه له‌عێراق ئاشتی هۆشداریی له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی
ئێرانه‌وه زۆر به‌رز بو و ئه‌وه‌شمان له‌سه‌ر داوای باڵیۆزخانه‌كه خۆی ئه‌نجام
دا.