رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو رایگه‌یاند كه دوای جێگیربونی
گروپێكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی عیراق له شاری شنۆ-ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، گروپێكی
دیكه‌ی ئه‌و هێزه عیراقیه‌ی نزیك له ئێران له نێوان شاره‌كانی سه‌قز و بۆكان جێگیربون.
ئاوێنه: رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه كه له‌ماوه‌ی رۆژانی رابردودا زیاتر
له 100 كه‌س له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به شێوه‌یه‌كی نهێنی له نێوان شاره‌كانی
سه‌قز و بۆكان جێگیر بون.
رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت"فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی له سه‌قز
وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵ رایگه‌یاند، ئه‌و هێزانه به شێوه‌یه‌كی ته‌واو
نهێنی له كه‌مپی ناسراو به (كه‌مپی دیله عیراقییه‌كان) له نێوان گونده‌كانی (سه‌رچاوه و سه‌را) كه له سه‌ر جادده‌ی سه‌قز بۆ بۆكانه،
جێگیر بون".
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، رێژه‌ی چه‌كداره‌كانی حه‌شد
زیاتر له 100 كه‌سه و هه‌مو جۆره چه‌كێكیان پێیه و هێزێكی پۆشته و په‌رداخن.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان هاوكات
ئه‌ندامانی لایه‌نه توندئاژۆ ئیسلامییه‌كانی شاری سه‌قزیان چه‌كدار كردوه هه‌تا له
ئه‌گه‌ری هه‌رجۆره ناڕه‌زایه‌تییه‌ك له‌و كه‌سانه وه‌كو ئامارازی سه‌ركوت و به مه‌به‌ستی
ترساندنی خه‌ڵك كه‌ڵكیان لێ وه‌ربگرن.