فواد حسێن، وه‌زیری دارایی عێراق ده‌ڵێت، له‌مساڵدا موچه‌ی
چوار مانگیان بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه كردوه به‌ڵام دابه‌شكردنی ته‌نها دو
موچه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه په‌یوه‌ندی به‌و قه‌یرانه داراییه‌وه هه‌یه
كه هه‌رێمه‌كه‌ی پێدا تێپه‌ڕیوه.
ئاوێنه: فواد حسێن، له‌میانی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌یه‌كی
كه‌ناڵی "شه‌رقیه"دا رایگه‌یاند ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی
كوردستان له‌لایه‌ن ئێمه ئه‌ركه‌و پابه‌ندبونه به جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی
عێراقه‌وه‌و ئه‌وه‌ش له‌بودجه‌دا جیاكراوه‌ته له راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل
نه‌وتی رۆژانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به سۆمۆ.
وه‌زیری دارایی عێراقی پێی وایه ده‌بێت پرسی نه‌وت و
دارایی نێوان هه‌رێم به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت و ئاشكراشیكرد كه له‌دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان
له‌وباره‌یه‌وه ده‌ست به دانوستان ده‌كرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌و كێشه‌یه به بڕینی موچه‌ی
فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر نابێت و وتی"ئه‌مه به‌وه چاره‌سه‌ر نابێت من موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
ببڕم له‌كاتێكدا پێدانی موچه ئه‌ركی منه."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دو موچه‌ی داوه‌ته
فه‌رمانبه‌ران له‌و موچانه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداوه ره‌وانه‌ی هه‌ولێر كراون، فواد
حێن وتی"ئێمه چوار مانگمان ناردوه به‌ڵام له‌هه‌رێم قه‌یرانی دارایی هه‌بوه،
ئه‌وه‌ش به‌شێكی په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی عێراقه‌وه هه‌بوه كه پشكی هه‌رێمی بۆ
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك نه‌ناردوه، ئه‌و قه‌یرانه‌ش وایكرد كه خه‌رجكردنی موچه
دوابكه‌وێت له‌هه‌رێم."
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش جه‌ختی كرده‌وه"به‌ڵام ئه‌مه پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت."