تێرێزا مه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند،
واده‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌سه‌رۆكایه‌تی پارتی پارێزگاران راگهیاندو جه‌ختیشی
كرده‌وه كه واز له‌پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانیش ده‌هێنێت تا رێگه بۆ كه‌سێكی دیكه
خۆش بكات هه‌وڵی خۆی بدات بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به هاتنه ده‌ره‌وه‌ی
به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
ئاوێنه: تێرێزا مه‌ی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌به‌رده‌م باره‌گانی
حكومه‌ت به رۆژنامه نوسانی راگه‌یاند، رۆژی حه‌وتی حوزه‌یران ده‌ستبه‌رداری سه‌رۆكایه‌تی
پارتی پارێزگاران ده‌بێت و هه‌فته‌ی داهاتوش كێبڕكێ بۆ وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تی
پارته‌كه ده‌ست پێده‌كات.
مه‌ی كه به‌ده‌نگێكی گیراوه‌وه قسه‌ی ده‌كرد،
وتی"به‌م زوانه‌ش ده‌ستبه‌رداری ئه‌و پۆسته ده‌بم كه گه‌وره‌ترین شه‌ره‌ف
له‌ژیانمدا...من دوه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی ژن بوم به‌ڵام بێگومان دوایین نابم."
مه‌ی راشیگه‌یاند"ئه‌وه‌ی كه نه‌متوانیوه برێكسیت
بخه‌مه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، په‌شیمانییه‌كی قوڵی لای من درووستكردوه و هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ش
ده‌مێنێته‌وه."
ئه‌و دوای ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ورده‌كاریی
پاكێجی نوێی رێكه‌وتنی برێكسیتی ئاشكراكردبو، به‌ره‌وڕوی كاردانه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی
و په‌رله‌مانتاران ببوه‌وه.
پێشتریش سێ جار رێكه‌وتنه‌كانی مه‌ی له‌باره‌ی برێكسیته‌وه
له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌وروپادا، له په‌رله‌مان رهتكرابونهوه.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت سه‌ركردایه‌تی پارته‌كه‌ی كه ئه‌مڕۆ
له‌گه‌ڵیدا كۆبونه‌وه، مه‌ی-یان ناچار به ده‌ست له كاركێشانه‌وه كردوه.