ژماره‌یه‌ك چالاكوان سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌تی‌ هه‌رێم تۆمار ده‌كه‌ن
  2019-05-24       1746       

ژماره‌یه‌ك چالاكوان، دادوەر، پارێزەر، مامۆستاو رێكخراوه‌كان كه‌مپه‌ینێك راده‌گه‌یه‌نن‌و به‌نیازن سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌تی‌ هه‌رێم تۆمار بكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ر "دیارنه‌مانی‌" موچه‌ی‌ مانگی‌ 1 تا 4ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم.

ئاوێنه‌: له‌ئاگاداریی‌ كه‌مپه‌ینی‌ "موچەی مانگی 1 تا 4 چی لێهات"دا هاتووه‌، "بۆ هەمو موچە خۆرانی کوردستان، وەک لای هەموان ڕونە کە موچەی مانگی 1 تا 4ی‌ 2019 هاتووە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام حکومەت تەنها موچەی مانگی یەک‌و دوی داوە، بۆ ئەو مەبەستە کۆمەڵێک دڵسۆز لەچالاکوان، ڕێکخراوەکان، دادوەر، پارێزەر  مامۆستایانی ناڕازی خەریکی گرتنەبەری ڕێکارەکانی تۆمارکردنی سکاڵاین لەدادگای اتحادی لەبغدادو لەهەریمی کوردستان".

راشیانگه‌یاندووه‌، "هەر موچەخۆرێک ئامادەیە سکاڵا تۆمار بکات، ئەوا با ناوی سیانی خۆی‌و ژمارەکە بنێریت بۆ ئەم ژمارە ته‌لفۆنە بۆئەوەی ڕۆژی سکاڵا تۆمارکردنەکە ئاگاداری بکەینەوه".

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ کۆمەڵێک پارێزەری خۆبەخش کەیسەکان دەگرنە ئەستۆو کاری لەسەر دەکەن.

ده‌قی‌ ئاگادارییه‌كه‌:

ئــــــــــــاگــــــــــاداری
#موچەی_مانگی_1تا4_چی_لێهات
بۆ هەموو مووچە خۆرانی کوردستان وەک لای هەموان ڕونە کە مووچەی مانگی 1 تا 4/2019 هاتووە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵام حکومەت تەنها موچەی مانگی یەکی و دووی داوە بۆ ئەو مەبەستە کۆمەڵێک دڵسۆز لە چالاکوان و ڕێکخراوەکان و دادوەر و پارێزەر و مامۆستایانی ناڕازی خەریکی گرتنەبەری ڕێکارەکانی تۆمارکردنی سکاڵاین لە دادگای اتحادی لەبغداد و لە هەریمی کوردستانیش هەرمووچە خۆرێک ئامادەیە سکاڵا تۆمار کات ئەوا با ناوی سیانی خۆی و ژمارەکە بنێریت بۆ ئەم ژمارە تلفونە بۆ ئەوەی ڕۆژی سکاڵا تۆمارکردنەکە ئاگاداری بکەینەوه کۆمەڵێک پارێزەری بەڕیزی خۆبەش کەیسەکان دەگرنە ئەستۆ و کاری لەسەر دەکەن بەشداری کردنت نیشانەی ڕازی نەبونە بەزوڵم و ستەم 
07824900251
07701376726

کۆمەڵێک لەچالاکوان‌و دادوەرو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی پارێزەرو مامۆستایانی ناڕازیی
تێبینی /ئەمە دووەم جارە ئەم ئاگادارییە دادەنێین‌و لە 25/4/2019 ئەم کارە دەستیپێکردووە بەردەوامە تا زۆرترین موچە خۆر بەشداربێت 
هیوادارین ناڕازییە مافخوراوەکان تەنها لەفیسبوک گلەی نەکەن بەکرداری بێن‌و هاوکارمان بن تا زۆرترین موچە خۆر سکاڵا تۆمارکەین 
چاوەڕوانتانین
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×