ئا: ئاوێنه
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ئاماژه به‌وه ده‌کات
که قاسمی سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران په‌یوه‌ندی به‌سه‌رکرده‌کانی
حزبوڵای لوبنان "حه‌سه‌ن نه‌سروڵا"و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق "قه‌یس
خزعه‌لی" کردوه‌و پێیوتون "گه‌رده‌لول به‌ڕێوه‌یه ئامده بن".
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له‌راپۆرتێکیدا
ئاماژه بوه ده‌کات که که قاسمی سلێمانی پاش هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی له کۆبونه‌وه‌ی
ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، که سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی کاردانه‌وه‌یان
ده‌رهه‌ق به‌که‌مبونه‌وه‌ی فرۆشی نه‌وتی ئێرانه‌وه به‌هۆی سزاکانی ئه‌مه‌ریکاوه کراوه،
له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه په‌یوه‌ندی به‌سه‌رۆکی "عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق"
لهعێراقو ئه‌مینداری گشتی "حزبوڵای لوبنان"ه‌وه کردوه.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ده‌ڵێ "یه‌که‌مین
په‌یوه‌ندی به‌سه‌رکرده‌کانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حهقو که‌تائیبی حزبوڵاوه بوه
له‌عێراق، که پێیوتون "برایان له‌ی منه‌وه رێپێدراون، ئێستا رێگه‌ی راست
بگرنه‌به‌ر".
رۆژنامه‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات که جه‌کدارانی
ئه‌و دو رێکخراوه فه‌رمان له‌ئێران وهردهگرنو له‌دوای شکستی داعشه‌وه له‌هه‌وڵی
دورخستنه‌وه‌ی 5000 سه‌ربازی ئهمهریکیین له‌عێراق.
به‌ڵام وه‌ک واسنتۆن پۆست ده‌ڵێ دوه‌م په‌یوه‌ندی
قاسمی سلێمانی به‌حه‌سه‌ن نه‌سروڵای ئه‌مینداری گشتی "حزبوڵای لوبنان"ه‌وه
بوه‌و پێیوتوه "هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریکی – زایۆنی پیلان دهگێڕنو گه‌رده‌لول
به‌ڕێوه‌یه.. ئاماده‌به".
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ئاماژه به‌وه ده‌کات
که پاش هه‌فته‌یه‌ک له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه هێڕش کراوه‌ته سه‌ر
کاروانێکی ئه‌مه‌ریکی له‌نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غداو هێرش کراوه‌ته سه‌ر سه‌ربازانی
ئه‌مه‌ریکی له‌رۆژهه‌ڵاتی فورات له‌سوریا.
واشنتۆن پۆست جه‌غت له‌وه ده‌کات ئه‌مه‌ریکاو
ئێران به‌ره‌و جه‌نگ ههلدهخلیسکێن سه‌رباری ئه‌وه‌ی رایده‌گه‌یه‌نن که خوزایاری
جه‌نگ نین.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که رۆژنامه‌ی فیگارۆی
فه‌ره‌نسی ئاماژه به‌وه ده‌کات به‌دوای گه‌مارۆی توندی ئابوری ئه‌مه‌ریکاوه بۆ
سه‌ر ئێران‌و که‌مبونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی رۆژانه‌ی بۆ 500 هه‌زار به‌رمیل،
کۆمه‌کی دارایی تاران بهحزبوڵای لوبنان زۆر که‌می کردوه‌و ئه‌م رێکخراوه شیعه‌یه‌ی
توشی گرفت کردوه، که بهناجار به‌شێک له‌کارمه‌ندانی که‌ناڵه‌که‌ی ناردوه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه.
فیگارۆ ئاماژه به‌وه ده‌کات پێش سزاکانی ئه‌مه‌ریکا، کۆماری
ئیسلامی ئێران مانگانه 70 تا 80 ملیۆن دۆلاری له‌ڕێگه‌ی هێڵی ئاسمانی
"ماهان"و "ئێران ئه‌یر"ه‌وه بۆ هاوکاری حزبوڵا ره‌وانه‌ی
فڕۆکه‌خانه‌ی به‌یروت ده‌کرد، به‌ڵام ئێستا ئه‌و کۆمه‌که بۆ نیوه‌ی ئه‌و بڕه که‌میکردوه‌و
بوه به 40 ملیۆن دۆلار‌و موجه‌ی مانگانه‌ی چه‌کدارانی حزبوڵا که 600 تا 1200
دۆلاره بوه نیوه‌یان لێبڕاوه.