حه‌سه‌ن سه‌یفی، یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی سوپای كۆماری
ئیسلامی ئێران پێی وایه له‌دواجاردا ئه‌مریكییه "خاوه عه‌قڵ و ئه‌زمونه‌كان"،
سنورێك بۆ به‌رپرسه "توندڕه‌وه‌كان"ی ئه‌و وڵاته داده‌نێن له‌پێناو
رێگه‌گرتن له هه‌ڵایسانی شه‌ڕدا.
ئاوێنه: حه‌سه‌ن سه‌یفی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به ئاژانسی
میهر-ی ئێرانی راگه‌یاند"پێمانوایه ئه‌مریكییه خاوه‌ن عه‌قڵه‌كان و سه‌ركردایه‌تییه
خاوه‌ن ئه‌زمونه‌كه‌یان رێگه به به‌رپرسانی توندڕه‌و ناده‌ن به‌ره‌و دۆخێكیان به‌رن
كه هاتنه ده‌ره‌وه‌ی لێی قورس بێت."
وتیشی"بۆیه ئه‌وان ناچنه هیچ شه‌ڕێكه‌وه."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوێنێ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند
یه‌ك هه‌زارو 500 سه‌رباز ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی
به‌رگریی ئه‌مریكا ئێران و گروپه چه‌كداره نزیكه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی تۆمه‌تبار
كرد به هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه‌كان له‌به‌نده‌ری فوجه‌یره و ئاڕاسته‌كردنی ئه‌و
موشه‌كه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كه‌وته خواره‌وه.