به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی ئێران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، رایگه‌یاند،
وڵاته‌كه‌ی له‌توانایدا هه‌یه ئه‌و كه‌شتییه جه‌نگیانه‌ی ئه‌مریكا كه ره‌وانه‌ی
كه‌نداوی كردون نوقم بكات ئه‌وه‌ش به به‌كارهێنانی موشه‌ك و "چه‌كی نهێنی."
ئاوێنه: مورته‌زا قوربانی، راوێژكارسی له فه‌رمانده‌یی
سه‌ربازیی ئێران به ئاژانسی "میزان"ی راگه‌یاندوه، كه ئه‌مریكا بڕیاری دا دو
كه‌شتی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه بكات به‌وه‌ش "گه‌وره‌ترین گه‌مژه‌یی"
ئه‌نجامدا.
ئه‌و به‌رپرسی سه‌ربازییه‌ی ئێران هێمای بۆ ئه‌وه كردوه
كه "ئه‌و دو كه‌شتییه به ستاف و فڕۆكه‌كانیانه‌وه نوقمی ژێر ده‌ریا ده‌كه‌ین
به به‌كارهێنانی موشه‌ك یاخود دو چه‌كی نوێی نهێنی."