پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشكرایكرد، دو ئافره‌ت كه یه‌كێكیان مامۆستایه‌و دایكی
سێ منداڵه‌و ئه‌ویدیكه‌یان كچی ماڵه‌وه‌یه، سوتاون و كچه‌كه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه
گیانی له‌ده‌ستداوه، دایكی سێ منداڵه‌كه‌ش رێژه‌ی سوتانه‌كه‌ی له‌سه‌دا 80یه‌و ره‌وانه‌ی
سلێمانی كراوه.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین، ئه‌مڕۆ(شه‌ممه)، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا
كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاوێنه كه‌وتوه ئاشكرایكرد كه سه‌عات 3:30 خوله‌كی
شه‌وی ڕابردو ژنێك به‌ناوی (س. ع. م.) له‌دایكبوی ساڵی 1986، پیشه‌ی مامۆستا، دانیشتوی
قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین به برینداری گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ
كه له حه‌مام به ئاگر سوتاوه‌و تائێستاش هۆكاره‌كه‌ی نادیاره.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی پزیشكی ڕێژه‌ی
سوتاویه‌كه‌ی ئه‌و ژنه كه دایكی سێ منداڵه، له‌سه‌دا 80یه‌و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه
به‌ڕێكراوه بۆ سلێمانی.
هه‌ر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه سه‌عات 4:30 خوله‌كی
ئێواره‌ی دوێنی كچێك به‌ناوی (ب. م. ر.) له‌دایكبوی ساڵی 2002 پیشه‌ی كچی ماڵ دانیشتوی
گوندی (گرتك) سه‌ربه ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر به برینداری گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی
گشتی قه‌ڵادزێ كه به‌وته‌ی خۆی له‌كاتی ئاماده‌كردنی خواردن به‌هۆی گڕگرتنی بوتڵی
غاز سوتاوه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌و كچه
به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه.
پۆلیس هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه له‌سه‌ر سكاڵای
كه‌سوكاری ژنه‌كه دادوه‌ر بڕیاریدا به ڕاگیركردنی هاوسه‌ری (س. ع. م.)و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه
بۆ هه‌ردو ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.