یەكگرتو پرۆژە یاسایەك بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئاڕاستەی پەرلەمان دەكات
  2019-05-25       412       

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتو له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، پرۆژە یاسایەكمان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئامادەكردوەو ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی دەكەین.

ئاوێنه‌: شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان، تایبەت بە میدیای حزبه‌كه‌ی راگەیاند"ماوەی یاسایی ئەنجومەنی پارێزگاكان نزیكی ساڵێكە كۆتایی هاتوە، بۆیە ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكگرتو پرۆژە یاسایەكمان بۆ ئەو پرسە ئامادەكردوە."

هەروەها وتیشی"لەدوای كۆتایهاتنی پرسی سەرۆكایەتی هەرێم، پرۆژەیاساكە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەین و داواشمان ئەوەیە لەكاتێكدا كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم بۆی گونجا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەڕێوەبچێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×