نه‌رمین عوسمان: پارتی و یه‌كێتی له‌باره‌ی پرسی كه‌ركوك كۆده‌بنه‌وه‌و رێكده‌كه‌ون
  2019-05-25       597       

نه‌رمین عوسمان، ئه‌ندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرای کرد کە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبارەی پرسی کەرکوک کۆدەبنەوە و ڕێکدەکەون.

ئاوێنه‌: نەرمین عوسمان، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی بە میدیای پارتی راگه‌یاند"لەسەر پرسی کەرکوک و بەغدا، پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە و ڕێککەوتن دەکەن، پارتی و یەکێتی خاوەنی ھێزن، گرنگە بەیەکەوە حکومەت دروست بکەن بۆ ئەوەی دڵەڕاوکێ لای خەڵک کەم ببێتەوە."

ئەوەشی دوپات کردەوە کە لە دانیشتنەکەی ئەم هەفتەیەی پەرلەمانی کوردستاندا لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانتارانی یەکێتی ”دەنگ دەدەن بە کاندیدی پارتی بۆ سەرۆکی هەرێم و ئەمە ڕێککەوتنە و کراوە.“

نەرمین عوسمان باسی لەوە کرد کە پارتی و یەکێتی بە یەکەوە دەتوانن گرفتەکان چارەسەر بکەن، بەتایبەتیش لەبارەی پرسی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×