"لەشاری هەولێر 35 سەنتەری مەساج هەیە"
  2019-05-25       1520       



یاریدەدەری بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی هەولێر، د. جەمال ناوپردانی رایدەگەیەنێت مەرج نیە خاوەنی سەنتەری مەساج ناسنامەی عێراقی هەبێت، ئاشكراشیدەكات لەشاری هەولێر نزیكەی 35 سەنتەری مەساج هەیە.



ئاوێنە: د. جەمال ناوپردانی بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندوە مەرج نییە خاوەنەکانی سەنتەری مەساج ناسنامەی عێراقییان ھەبێت، بەڵکو ھاوڵاتی ھەر وڵاتێکی دیکە بن دەتوانن ببن بە خاوەنی مۆڵەتی تەندروستی شوێنی مەساج بەو مەرجەی کە ئیقامەی عێراقیان ھەبێت.

 


دەشڵێت "لە ھەولێردا نزیکەی 35 سەنتەری مەساج ھەن، کە 20 یان وەک خزمەتگوزاری مەساج وان لە ناو ھۆتێلەکان، 14 یشیان سەنتەرن و لە دەرەوەی ھۆتێلەکانن کە جگە لە مەساج شتی تریشیان تێدایە وەک مەلەوانگە و ساونا و زۆرتر".




ئەو رایگەیاند لە ئاماری ساڵی 2018  دا نزیکەی 20  شوێنی مەساج سزادراون و 10 لەو شوێنانە بۆ ماوەی چەند رۆژێک داخراون و 10 شوێنی دیکەش سزای دارایی دراون بە بڕی جیاواز کە زۆرترینییان 500 ھەزار دیناری عێراقی بوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×