خۆپاراستن لەتوشبون بە پەڵە و دروستبونی زیپكە
  2019-05-25       494       

د. گەشین كەمال شامحەمەد پسپۆڕی نەخۆشیەكانی پێست و جوانكاریی، چەندین رێنمایی دەخاتەڕوو بۆ خۆپاراستن لەتووشبوون بەپەڵە و دروستبوونی زیپكە و چارەسەركردنی.


ڕێنمایی تایبەت بەپەڵە: 
- بەكارهێنانی دژە خۆر بە بەردەوامی.
 -  بەكارهێنانی چارەسەری پەڵە لەزووترین كاتدا.
- بەكارهێنانی  چاویلگە و كڵاو لەكاتی خۆری زۆر و بەتین.
- دووركەوتنەوە لەبەركارهێنانی ئەو ماددانەی زیان بەپێست دەگەیەنێت وەكو مادەی ستیرۆدیدی بەهێز.
ڕێنمایی تایبەت بە زیبكە: 

- دەست لێنەدان لەزیبكە و تەقاندنی.
- بەكارهێنانی مكیاجی  بێ چەوری  لەلایەن خانمان.
- بەكارهێنانی پاككەرەوەی تایبەت بەپێستی چەور.
- بەكارهێنانی  چارەسەری زیبكە بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ.
-  واباشترە خواردنی چەوری و چەرەسەر و شیرەمەنی كەم بكرێتەوە. 


راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×