وەزیری دەرەوەی عێراق: پشتیوانی ئێران دەكەین
  2019-05-26       1606       

 

موحەمەد حەكیم، وەزیری دەرەوەی عێراق لەمیانی كۆنگرەیەكی هاوبەش لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی رایگەیاند كە عێراق پشتیوانی ئێران دەكات، باسی لەوەش كرد لەكاتی گفتوگۆكانیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران گفتوگۆیان لەسەر دروستكردنی چەند شارێكی پیشەسازی لەنێوانیان كردوە.


ئاوێنە: موحەمەد حەكیم، وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت عێراق لەدژی بریارە تاكلایەنەكانی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا لەدژی ئێران دەوەستێتەوە، پشتیوانی وڵاتەكەشی بۆ پشتیوانیكردن لەئێران ئاشكرا كرد، ئاماژەبەوەش دەكات موحەمەد جەواد زەریف، چەند پرسێكی تایبەت بە بارودخی نوێی ناوچەكەیان تاووتوێكردوە.


هەروەها رایدەگەیەنێت عێراق لەدژی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران دەوەستێتەوە‌و پێی وایە ئەو سزایانە سود بەخش نین. ئاشكراشیدەكات وڵاتەكەی پێشنیازی كردوە لەبارەی كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە گفتوگۆ ئەنجام بدرێت.


لەبەرامبەریشدا موحەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران لەمیانی ئەو كۆنگرە رۆژنامەوانییەدا سوپاسی وەزیری دەرەوەی عێراق‌و سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عێراقی كرد ئاشكراشیكرد شەوی رابردو گفتوگۆی باشیان لەگەڵ ئەنجامداون، باسی لەوەشكرد ئەو كۆبونەوەنای پێشتر لەگەڵ سەرۆك كۆمار‌و سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجامدرابون ئێستا خەریكە جێبەجێ دەكرێت.

راشیدەگەیەنێت كارەكانیان لەگەڵ عێراق لەروی پاككردنەوەی كەنداوی فارس‌و رێگاوبان‌و بازرگانی دەستیان پێكردوە، ئەو وتی "لەبارەی بارودخی ناوچەكەوە گفتوگۆی باشمان كردوە، بۆم رونكردنەوە كە ئێران دەیەوێت باشترین پەیوەندی هەبێت لەگەڵ وڵاتانی دیكەی ناوچەكە".


هۆشداریش دەدات بەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران لەدژی هەر شەرێك چ سەربازی یان ئابوری بێت دەوەستێتەوە‌و بەرگری دەكەن، ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكاش بە یاساشكێن ناودەبات.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×