بەهۆی خەولێكەوتنی شۆفێرەكەی ئۆتومبێلێك وەردەگەرێت
  2019-05-26       857       

 

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت لەژێر پردی چوار ریانی سەرچنار بەهۆی خەولێكەوتنی شۆفێرەكەی ئۆتومبێلێك وەردەگەرێت.


ئاوێنە: ئەمرۆ "یەك شەممە" بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لەپەیجی فەرمی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی " بەیانی ئەمرۆ 26/5/2019 رووداوێکی هاتوچۆ لە ژێر پردی چوارریانی سەرچنار روید، موقەدەمی هاتوچۆ جەلال ئەحمەد حەمەرەش ئەفسەری هێڵكاری روداوەكە رایگەیاندوە بە هۆی ئەوەی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە خەوی لێ کەوتووە ئۆتۆمبێلەکە لە دەستی وەریگرتووە و بەرەو شۆستەکە بوەتە هۆی وەرگەرانی ئاماژەشی بەوەدا کە شۆفێرەکەی سەلامەتە بەڵام زیانی مادی گەیاندووە".



رێمنایی شۆفێرانیش دەکات کە لە مانگی رەمەزاندا دەزانن ماندون و بە تایبەت ئەوکاتانەی هەست بە خەواڵوی دەکەن شۆفێری نەکەن بۆ ئەوەی نەبنە هۆکاری روداوی لەم شێوەیە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×