مستەفا هیجری: زەمینەی شەری نێوان ئەمریكا‌و ئێران رەخساوە
  2019-05-26       2138       

مستەفا هیجری، سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رایدەگەیەنێت هەرچەندە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا‌و عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆرشی كۆماری ئیسلامی دەڵێن لەگەڵ رودانی شەر نین، بەڵام زەمینەی شەری نێوان ئەمریكا‌و ئێران رەخساوە.


ئاوێنە: مستەفای هیجری لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ وێب تیڤی دەنگی ئەمریكا باس لەوە دەكات لەناو دەسەڵاتدارانی رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران كەسانێكی توندرەو هەن كە لەبەرنامەی حكومەتیش لادەدەن، لەبەرامبەریشدا گروپێكی توندرەو لەدەوری دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا بونیان هەیە، ئاماژەبەوەش دەكات هێرشكردنە سەر چوار كەشتی لەئاوەكانی كەندا‌و پەلاماری حوسییەكان لەچوارچێوەی ئەو ئاڵۆزیانەدا دێن.


ئەو وتی "ئەوەی دەبینرێت لەناوچەكە دۆخی شەرە، ئێرانیش لەبەرامبەر ئەو مەترسیانەی لەسەر یەتی ناچارە رەفتارەكانی بگۆرێت وەك چۆن ئەمریكا داوای كردوە، من پێم وایە ئەو فشارە جدیانەی ئەمریكا ئێران دێنێتە سەر ئەو رێگەیەی كە هیچ هێوایەكی نیە جگە لەوتووێژكردن".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×