سلێمانی: دەستبەسەر دەمانچەی منداڵاندا دەگیرێت
  2019-05-26       509       

به‌هۆی هه‌بوونی سپرنگی به‌هێز و پارچه‌یه‌ك ئاسن تێیدا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك یاری ده‌مانچه‌ی منداڵدا ده‌گرن و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیش داوا له‌دایكان و باوكان ده‌كات به‌ وریاییه‌كی زیاتره‌وه‌ ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن


ئاوێنە، قایمقامیەتی سلێمانی:ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2019.5.26 لیژنه‌ی یه‌كی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له‌ (50) ده‌مانچه‌ی موروی منداڵانه‌دا گرتووه كه‌ به‌هۆی هه‌بوونی سپرینگه‌ به‌هێزه‌كه‌یه‌وه‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر منداڵ و به‌ركه‌وتنی به‌ شوێنێ ناسكیان دروست ده‌كات، هه‌بوونی سپرینگێكی به‌هێزی له‌وجۆره‌ و به‌كارهێنانی بۆ ته‌قادنی موروه‌كه‌، مه‌ترسی به‌ركه‌وتنی چاو یان ئه‌ندامێكی ناسكی تر له‌له‌شی ئه‌و منداڵانه‌ی یاری پێده‌كه‌ن‌ دروستده‌كات.


له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌كاتی دروستكردنه‌كه‌یدا پارچه‌ ئاسنیان بۆ قورسكردنی كێشی ده‌مانچه‌كه‌ به‌كارهێناوه‌ و به‌ساغی له‌ ده‌سكی ده‌مانچه‌كه‌ دانراوه‌، واده‌كات له‌كاتی به‌ركه‌وتنی به‌ شوێنێكی منداڵ مه‌ترسی شكان دروست بكات.


به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنیه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ ته‌واوی ئه‌و یاریانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


داوا له‌دایكان و باوكان ده‌كه‌ین به‌ وریاییه‌كی زیاتره‌وه‌ ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن له‌ كڕینی ئه‌و جۆره‌ یاریانه‌ و له‌كاتی هه‌بونیدا له‌ دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كانیاندا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×