وتەبێژی وەزراەتی گواستنەوە‌و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئومێد موحەمەد عەلی رونكردنەوە لەسەر راگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت دەدات، باس لەوەش دەكات بریارەكە بەهەماهەنگی بوە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە.
ئاوێنە: ئومێد موحەمەد عەلی رایدەگەیەنێت وه‌كو ساڵانی رابردو به هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاردراوه به راگرتنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له رۆژانی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه گشتیه‌كانی قۆناغی 12 ی بنه‌ڕه‌تی، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی رێگریكردن له گزی و قۆپیه‌كردن.
ئەو وتی " راگرتنی هێله‌كانی ئینته‌رنێت له رۆژانی تاقیكردنه‌وه‌ی 12 ی بنه‌ڕه‌تی له شه‌شی به‌یانی تاكوو هه‌شت و نیوی به‌یانی ده‌بێت و كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له‌و بڕیاره ئاگاداركراونه‌ته‌وه".
به‌پێی خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان كه له 26-5-2019 تاكوو 16-6-2019 ده‌خایه‌نێت و له‌و ماوه‌یه‌دا 7 رۆژ تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن كۆی ماوه‌ی راگرتنی كاته‌كانی ئینته‌رنێت ده‌گاته 17 سه‌عات و 30 ده‌قیقه.