جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌پێی
ماسته‌ی پلانی شار بینای پارێزگای هه‌ولێر تا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده ده‌ڕوخێنرێت
و ده‌كرێته باخچه‌ی كراوه.
ئاوێنه: تاهیر عه‌بدوڵڵا, ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به ماڵپه‌ڕی ره‌سمی
پارتی راگه‌یاند"چاوه‌ڕوانین پاره‌ی پێویست بۆ بینای تازه‌ی پارێزگای هه‌ولێر
ته‌رخان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌مان بگوازینه‌وه، پرۆژه‌كه‌ش به‌هۆی بێپاره‌ییه‌وه
ڕاوه‌ستاوه، هیوادارین بودجه‌ی بۆ ته‌رخان بكرێت كه چاوه‌ڕوانین بۆ ئه‌مساڵ بڕیاری
گرنگی له‌سه‌ر بدرێت، چونكه شه‌ش مانگی ده‌وێت بۆ ته‌واوبونی."
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر وتیشی"دوای به‌جێهێشتنی بینای
پارێزگا هه‌ریه‌كه له بینای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ش
ده‌ڕوخێنرێت، كه مه‌ودایه‌كی یه‌ك كیلۆمه‌ترییه‌و ده‌كرێته پاركێكی كراوه و درێژكراوه‌ی
پاركی شار."
تاهیر عه‌بدوڵڵا ئه‌وەیشی خسته ڕو, ئه‌و پرۆژەیە سیمایه‌كی
جوان ده‌دات به شاری هه‌ولێر.